بە پێکهاتەی سروشتی قۆریەکەت بریقەداربکە

خەندان لایف-ناوازە

قۆری و دەفری مسەکەت رەنگی تێکچووە و ناخاوێن دەردەکەوێت، بەڵام دەتوانیت بەبێ پێکهاتەی کیمایی خاوێن و بریقەداری بکەیتەوە.
پێگەی " sayidaty" چوار ئاوێتەی سروشتی دەخاتەڕوو بۆ بریقەدارکردنی دەفری مسەکەت:

1-لیمۆی ترش
پارچەکردنی لیمۆیەک لەناوەڕاستدا لێخشاندنی لەو ناوچانەی پیس بوون و پەڵەیان پێوەیە، پاشان تا ماوەیەک پێوەی بمێنێتەوە دواتر بیشۆ.

2-زەیتی رووەکی
کەمێک زەیتی رووەکی بخەرە سەر پارچەیەک قوماشی نەرم، بیخشێنە لە قۆریەکەت، پاشان بە ئاوو سابون بیشۆ و وشکی بکەرەوە.

3-سۆسی کەچەپ.
 بەکارهێنانی رێژەیەکی کەم لە سۆسی کەچەپ دانانی لەسەر پارچەیەک کاغەز و لێخشاندنی لە دەفرەکە و دواتر شۆردن و وشککردنەوەی .

4-سرکەو خوێ 
گرتنەوەی کوپێک سرکە  لەگەڵ کەوچکێکی گەورە خوێ و تێکەڵکردنی لەدەفرێکی ئاودا، دانانی تێکەڵەکە لەسەر پارچە قوماشێک، وازلێهێنانی  بۆ ماوەی کاتژمێرێک، تا بەشی دەرەوەی خاوێن دەبێتەوە دواتر شۆردنی بە زاهی و ئاو و وشکرنەوەی.

 

ئه‌م بابه‌ته 14906 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP