پێنج رەفتار زوو پیرتدەکات

خەندان لایف- ناوازە

مانەوە بەگەنجی وپاراستنی ئەو تەمەنەی تێیدایت، خولیای گەورەیە بۆ خانمان و پیاوانیش، بەڵام گرنگتر لە هەمووی ئەوەیە تۆ چەندە گەورەبیت بتوانیت چێژ لە چالاکیەکانی ژیان ببینیت، بەگشتی چەند رەفتارێکی هەڵە هەیە کە رۆژانە ئەنجامیدەدەین، لە کاتێکدا بێ ئاگاین لەوەی  هۆکارە بۆ زیاتر دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لەرووی رووخسار و جەستەییەوە . 

بەپێی راپۆرتەکەی پێگەی "افریداي هیلث " ئەو رەفتارانەی هۆکارە بۆ زوو پیربوون:

1-دڵەراوکێ 
هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی بەردەوام، هۆکارێکی خێرایە بۆ زوو پیربوون ودەرکەوتنی چرچولۆچی لەسەر روخسار.

2-گۆشەگیری
پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان یارمەتیدەرن بۆ نوێ کردنەوەی کردارەکانی مێشک، بەڵام کەسێک ئارەزوی دانیشتن بکات بەتەنها کارلێک ناکات لەگەڵ دەوروبەر و چالاکیەکانی مێشکیش پەکدەخات.

3-خۆراکی ناتەندروست
لێکۆلینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی رێژەیەکی زۆر لەخواردنە ناتەندروستەکان، کە دەوڵەمەندن بە چەوری و شەکر، لەگرنگترین هۆکارەکانن بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لەسەر روخسار، هاوکات زیادکردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان، لەهەمان کاتدا زیادبوونی کێش و گرانی جوڵەکردن .

4-کەم خەوی
لە کاتی خەودا لەش هەڵدەستێت بە لابردنی خانە مردووەکانی لەش، گۆڕینیان بە خانەی تازە لە پێناو  پاراستنی تەندروستی لەش و پێست، هەربەو هۆیەوە کەم خەوی دەبێتە هۆی مانەوەو تەشەنەکردنی خانە مردووەکان کە هۆکارن بۆ زووتر دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری.
 
5-دانیشتنی هەڵە 
یەکێکیترە لە خوە دیارەکان کە هۆکارە بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری، چونکە هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی  پشت و مل و بڕبڕەکان.

 

ئه‌م بابه‌ته 47570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP