بۆ پیاوان.. چۆن لاوازی کێشت چارەسەردەکەیت؟

خەندان لایف- ناوازە

هەمووان ئارەزووی لەشولارێکی رێک و هاوسەنگ دەکەن، دوور لە قەڵەوی یان لاوازی زۆر، چونکە لە هەردوو باردا جگەلەوەی شێوەیەکی جوانی نییە، لەرووی تەندروستیشەوە گونجاو نییە.

لەم سۆنگەیەوە ماڵپەڕی عەرەبی "arrajol" تایبەت بە پیاوان، هۆکارەکانی لاوازی کێش و چۆنێتی چارەسەری رووندەکاتەوە:

هۆکارەکانی لاوازی کێش:
وەک زانراوە کەمی کێشی لەش  یان لاوازی ئاماژەیەکە بۆ نزمبوونەوەی بارستای لەش ، یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازی کێشیش هۆکارە بۆماوەیەکانە، یان تووشبوون بەهەندێک نەخۆشی، خواردنی خراپ، ناڕێکی دەروونی ، یاخود بەکارهێنانی کۆمەڵێک دەرمان، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هۆکاری سەرەکی کەمی کێش سیستمی خۆراکی خراپە، واتە نەخواردنی خۆراکە جۆراوجۆرەکان، کەمی ڕێژەی گونجاو لە ڤیتامین وپرۆتین و خوێ و ماددە ڕیشاڵیەکانی لەش.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە چەند رێگایەک هەیە بۆ زیادکردنی کێش، کە پێویستی بە ڕێکخستنی شێوازێکی تەندروستی خواردن هەیە، بەڵام زیادکردنی ژەمە خۆراکەکان بەشێوەیەکی هەڵە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی لەش دەبێت و هۆکارە بۆ دروست بوونی چەوری لە لەشدا.

زیادکردنی کێشی لەش لەڕێگای خواردنی سروشتیەوە وەک پەتاتە، پیاز پەنیر، شیری پڕ لەچەوری ،هێلکە ،کەرە (زبدە)گەنمەشامی ،پاقلەی سودانی، شۆفان، ئاڤۆگادۆ، مانگۆ ،مۆز ، نان، لەگەڵ ڕەچاوکردنی جۆراوجۆری خواردن بۆ گەیشتن بە کێشێکی نمونەیی، واتە بەردەوام گۆشت یان برنج مەخۆ میوە سەوزە تێکەڵاوی لە ژەمەکاندا بکە.

خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو کەیارمەتیدەرێکی باشە بۆ زیادکردنی توانای لەش لەوەرگرتنی خۆراکدا و گەیشتن بەو کێشەی خواستی لەسەرە، بەڵام لە کاتی نان خواردن تەندروست نییە، وەرزش کردن و بنیاتنانی لەش بەهۆی زیادکردنی بارستای ماسولکەکان، لە رێگا چەند راهێنانێکەوە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی بارستای لەش.

بەکارهێنانی دەرمان  بۆ زیادکردنی کێشی لەش  کە هۆرمۆنی مینابولین و دیورابولین لەخۆدەگرێت لە ژێر چاودێری پزیشکدا ، لە ڕێگای بەکارهێنانی پرۆتینی بۆدرە کەکاردەکات لەسەر زیادکردنی ماددە خۆراکیەکانی لەش یاخود بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی هۆکارن بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن یارمەتیدەرن بۆ بنیاتنانی توانای لەش وزیادکردنی کێش، بەڵام بەسەرپەرشتی پزیشک و راهێنەری وەرزشی، چونکە مەترسی تەندروستی هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP