رۆژانە جەستە پێویستی بە چەند رێژەی کالۆری هەیە؟


خەندان لایف-

کالۆری بەشێکە لە پێداویستییەکانی جەستە، کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە وزە و توانای لەش و چالاکیەکانی، بەڵام بێگومان نابێت لە بڕی پێویست زیاتر کالۆری بدەیت بە جەستەت، چونکە دەبێتە چەوری و لەش لەشتدا کۆدەبێتەوە زیان بە کێشت و تەندروستیت دەگەیەنێت.

پێویستە رۆژانە بڕی چەند کالۆری بخۆیت؟

بێگومان رێژەکە لە نێوان رەگەزی نێر و مێ دەگۆڕێت، چونکە توانای بەکاربردنی ئەو کالۆریە لە جەستەی پیاواندا زیاترە، بەگوێرەی هەواڵەکەی ounousa بەگشتی لەدوای قۆناغی منداڵیەوە لەش رۆژانە پێویستی بە 1000-3000 کالۆری هەیە.

لە قۆناغی منداڵیشدا رێژەی پێویستی لەش 1000 کالۆریە، بۆ ئەوەی توانا و وزەیەکی باشی هەبێت، بێگومان جوڵەیەکی زۆریشی هەیە و دەیسوتێنێت، بەڵام پێویست خۆراکەکانی جۆراوجۆر بن.

پیاوان بەهۆی ئەو هێز و توانایانەی هەیانە، رۆژانە پێویستیان بە بڕی 2500 کالۆری هەیە، چونکە بەکاریدەبەن و دەیسوتێنن، بەڵام ژنان لە 2000 زیاتریان پێویست نییە، ئەگەر لەو بڕە زیاتر بێت بێگومان کێشیان زیاد دەکات، جگەلەوەی دەبێت زۆر بایەخ بە سەوزە و میوە بدرێت، بەڵام ئەمە بۆ کەسێک کێشی زیادبێت جیاوازە و پێویست راوێژ بە پزیشک بکات، چونکە بەپێی تەمەن و کێشی لەش بڕی کالۆری دەگۆڕێت.

رێژەی کالۆری خواردنەکان جیاوازە، گرنگە بەر لە خواردنی بزانیت چەندە و پێویستە چۆن دابەشی بکەیت بەسەر ژەمەکاندا، چونکە دروست نییە هەموو ژەمێکت برنج و گۆشت و فاست فود بێت، لە کاتێکدا تەنها 158 گرام برنج، بڕی 194 گرام کالۆری تێدایە.

پێش ئەوەی تەندروستیت ناجێگیربێت، پێویستە خۆت بایەخ بدەیت بە بڕی کالۆری و جۆرەکانی خواردنت، چونکە تەنها کێشت زیاد ناکات، بەڵکو کاریگەری سلبی بۆ تەندروستیت هەیە.
 

 

ئه‌م بابه‌ته 5006 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP