ئامادەکردنی شوکوڵاتەی سکۆنز

خەندان لایف-

شێوازی دروستکردنی ئاسانە و تەنها نیو کاتژمێری بەسە.

پێداویستیەکان:
سێ کوپ ئارد
کوپێک کاکاو
300 گرام شوکولاتە
کوپێک شیری شل
30 گرام کەرە یان زەیت
نیو کوپ شەکر
هەنگوین بۆ رازاندنەوەی بەپێی ئارەزوو

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سەرەتا فڕنەکە گەرم بکە، بیخەرە سەر پلەی 200.

لە دەفرێکدا کاکاو و شەکر و ئارد و کەرەکە تێکەڵ بکە، پاشان وردە وردە شیرەکەی تێبکە و تێکەڵاوی بکە، تا دەبێتە هەویرێکی باش، دواتر شوکوڵاتەکەی تێبکە.

سینی ناو فڕنەکە بە کاغەز داپۆشە و چەوری بکە، دواتر بەش بەش هەویرەکە بە خڕی یان قاڵبێکی دیاریکراو ریز بکە، ئینخا بە فڵچە شیری لێبدە کەمێک، پاشان بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 15 خولەک.

دواتر هەنگوین بکە بەسەریدا و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 5258 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP