هەستکردن بە سەرما بە رادەیەکی زۆر نیشانەی چییە؟


خەندان لایف-

هەستکردن بەسەرما لەلەشدا لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام زیاد لە سنور هەست بە سەرما کرد، ئاماژەیە بۆ توشبوون بە چەند کێشەیەکی تەندروستی کە پێویستە ئاگاداریبین، ئافرەتان بەبەراورد بە پیاوان زیاتر هەست بەسەرما دەکەن، بە هۆی هەڵکەوتەی لەشیانەوە،  ئەوەش بەبڵاوی هەستی پێدەکرێت.

هۆکارەکانی هەستکردن بەسەرما 
یەکێک لە نیشانەکان کەمی کێشی کەسەکەیە، کە وادەکات بەردەوام هەست بەسەرما بکات، بەهۆی کەمی چەوری لەلەشدا، یان نەبوونی کالۆری گەرمی پێویست بەلەش.

یەکێکی تر لەهۆکارەکان بوونی (غودەی دەرەقیە) کە کاردەکەن لەسەر سوتاندنی گەرمی لەش، ئەمەش هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی توانای لەش.
  
هۆکارێکی تر کەم بوونەوەی ماددەی ئاسنە لەخوێندا ،کەیارمەتیدەری پلەی گەرمی لەشە لەڕێگەی هەڵگرتنی ئۆکسجینەوە. 
سوڕی خوێن دووچاری گرفت دەبێتەوە، کە هۆکارە بۆ دانانی کۆسپ لەرێگای گواستنەوەی خوێن بۆ بەشەکانی لەش و ماسولکەکانی دڵ، ئەمەش هۆکارە بۆ سەرما.

یەکێکی تر لەهۆکارەکانی هەست کردن بە سەرمای بەردەوام کەمی ڤیتامین بی 12کە پێویستی لەشە بۆ دروستکردنی خانەکانی لەش ، کە هەڵدەستێت بە هەڵگرتنی ئۆکسجین بۆ هەمو بەشەکانی لەش.

هەموو ئەو گیروگرفتانە پێویستی بەسەردانکردنی پزیشک هەیە بۆ دەست نیشانکردن وچارەسەرکردنی .

 

ئه‌م بابه‌ته 42217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP