چۆن لە هەستی برسێتی شەوان خۆت رزگاردەکەیت؟

خەندان لایف-

بەگشتی لە شەودا تام و چێژی خواردن جیاوازە بە بەراورد بە کاتەکانی دیکە، بەڵام زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، چونکە هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ یان نەخۆشیە مەترسیدارەکانی دیکە، هەربۆیە پێویستە ئاگاداری لایەنی تەندروستیت بیت.
هەندێکجار چێژی خواردن بە تەنها کاریگەری نییە، بەڵکو برسێتی لە شەودا زۆری بۆ دەهێنێت و ناچار نانێکی زۆر و ناتەندروست دەخوات، ئەمەش یەکێکە لە دیاردە باوەکان.

زیانەکانی خواردن لە شەودا:

 
خواردنی ژەمی ناتەندروست لەشەودا هۆکارە بۆ تووشبوون بەکۆمەڵێک نەخۆشی وەک زیاد بوونی کێشی لەش، کەڵەکەبوونی چەوری لەش وناڕێکی لە هۆرمۆنەکاندا جگە لە هەست کردن بە خەمۆکی .

شارەزایان ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە بوونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ پاڵنەرێکن بۆ هەستکردن بەبرسێتی لەشەودا .

چۆن چارەسەری هەستی برسێتی دەکەیت لە شەودا؟

1-پێویستە ژەمی سوک  بخورێت وەک سەوزە و میوە،  کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان، لەبری ئەو خواردنانەی رێژەیەکی زۆر چەوریان  تێدایە، یاخود خواردنی زەڵاتە و ماستی کەم چەوری، کە یارمەتیدەری  گەدەیە بۆ چالاککردنی کرداری هەرس .

2-پێویستە کەسەکە سێ ژەمە سەرەکیەکەی بخوات بەدرێژای ڕۆژەکە تا هەست بەبرسیتی نەکات لەشەودا، بەڵام بێگومان نابێت هەر سێ ژەمەکە خواردنی ناتەندروست و قورس بێت. 

3- پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن، بە خواردنی ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەرۆژدا بۆ ئەوەی پێداویستی لەش پڕکاتەوە، چونکە کەمی ڕیژەی ئاو لەلەشدا هۆکارە بۆ برسیبوون لەشەودا .

4- هەوڵدان بۆ ئەوەی ماوەیەکی باش بخەویت لەشەودا تادرەنگ نەمێنیتەوە، دووربکەویتەوە لەخواردنی ماددە بە ئاگا هێنەرەوەکان  وەک چا و قاوە.

5- دوورکەوتنەوە لە بیرکردنەوە لە خواردن بۆ نمونە وێنەی خواردن و چۆنیەتی دروستکردنی، گوێگرتن لە میوزیک هۆکارە بۆ هەستکردن بە برسیتی لەشەودا.

 

ئه‌م بابه‌ته 12528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP