ئامادەکردنی کێک بە پرتەقاڵ و شوکوڵاتە


خەندان لایف-

ئەم شێوازە تامێکی تایبەت و بە چێژی هەیە و بە ئاسانی ئامادەدەکرێت.

پێداویستییەکانی کرێمی شوکوڵاتە:
هەشت کەوچک کەرە
نیو کوپ پەنیری کرێمی
نیو کەوچکی بچوک ڤانێلا
دوو کوپ و نیو شەکر
نیو کوپ کاکاو
چوار کەوچکی گەورە شەربەتی پرتەقاڵ

پێداویستییەکانی کێکەکە: 
کوپێک و چارەکێک ئارد
¾ کوپ کاکاوی تۆخ
کەوچکێکی بچوک و نیو پیکن پاودەر
کەوچکێکی بچوک و نیو پیکن سۆدە
کەوچکێکی بچوک خوێ
نیو کوپ زەیتی رووەکی
دوو کوپ شەکر
دوو هێلکە
کەوچکێکی بچوک ڤانێلا
کوپێک شیر
کوپێک شەربەتی پرتەقاڵ
کەوچکێکی بچوک هاڕڕاوەی توێکڵی پرتەقاڵ

چۆنێتی ئامادەکردنی:
کەرەکە بتوێنەرەوە و بە خەڵاتە لەگەڵ پەنیری کرێمی و ڤانێلاکە تێکەڵاویبکە، دواتر شەکر و کاکاوەکەی تێبکە، بەڵام هێواش هێواش، ئینجا شەربەتی پرتەقاڵەکە، بیخەرە ساردکەرەوە.

هەنگاوی دووەم، ئامادەکردنی فڕنەکە لەسەر پلەی گەرمت 180، پاشان قاڵبەکە چەوربکە و ئاردی پێدابپرژێنە، بۆ ئەوەی ئامادەبێت.

سەرجەم پێکهاتە وشکەکانی کێکەکە ئامادەبکە، دواتر پێکهەتەکانی دیکە، خەڵاتەی کارەبایی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە باش تێکەڵاوببێت، بەڵام هێواش هێواش پێکهاتەکان تێکەڵاوبکە.

ئاوێتەکە بخەرە قاڵبەکەوە، دواتر بۆ ناو فڕنەکە بۆ ماوەی 35-40 خولەک. 

کە پێگەیشت، وازیلێبهێنە تا سارد دەبێتەوە، کرێمەکەی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە، دەتوانیت چەند قاشێک پرتەقاڵی لەسەر دابنێیت..

 

ئه‌م بابه‌ته 7675 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP