شێوازی ئامادەکردنی دۆنات بە شوکوڵاتە


خەندان لایف-

شیرینیەکی بەتامە و منداڵان خواستێکی زۆریان لەسەر خواردنی هەیە.

پێداویستیەکان:
200 گرام ئارد
کەوچکێکی بچوک و نیو پیکن پاودەر
کەمێک خوێ
دوو هێلکە
نیو کوپ شەکر
75 گرام کەرە
کەوچکێکی بچوک ڤانێلا
شیری شل بەپێی پێویست
زەیت بۆ سورکردنەوە
سۆسی شوکوڵاتە:
نیو کوپ شوکوڵاتەی رەق
چوار کەوچکی گەورە زەیتی گوێزی هیندی

چۆنێتی ئامادەکردنی:
ئارد و پیکن پاودەر و خوێیەکە لە دەفرێکدا تێکەڵاوبکە.

دواتر هێلکەکە بە خەڵاتەی کارەبایی لەگەڵ شەکر تێکەڵاوبکە، تا دەبێتە کرێم، کەرە و ڤانێلاکەی تێبکە.

دواتر ئاوێتەی یەکەم تێکەڵاوی ئاوێتەی دووەم بکە، هێواش هێواش بەپێی پێویست شیرەکەی تێبکە، تا هەویرێکی گونجاو دێتەبەرهەم.

هەویرەکە بخەرە کیسی پلاستیکیەوە بۆ ماوەی 30 خولەک بیخەرە ساردکەرەوە.

پاشان هەویرەکە بهێنە و بەش بەش بە خڕی بیبڕە و ئاردی پێوەبکە، کە دەیشێلیت و دەیبڕیت.

بۆ ماوەی 10 خولەک وازیلێبهێنە، ئینجا لە تاوەیەکدا زەیتەکەی تێبکە و سوریبکەرەوە.

دواتر پێکهاتەکانی سۆسی شوکوڵاتە تێکەڵاوبکە بیخەرە مایکرۆوەیفەوە بۆ ماوەی 30 چرکە.

پاشان بیکە بەسەر دۆناتەکاندا، پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP