سێلینا گۆمێز پەیامێکی خۆش بە هەوادارانی دەدات


خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری جیهانی سێلینا گۆمێز، پاش دابڕانێکی زۆر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

دوای ئەوەی سێلینا گۆمێز بەهۆی تێکچوونی تەندروستی دەروونیەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دوورکەوتەوە، چونکە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، دواجار بڕیارە لەگەڵ گۆرانیبێژ جولیا مایکڵز بەشێوەی دوێت بەرهەمێکی نوێ بەناوی " anxiety" بڵاودەکاتەوە.

سێلینا گۆمێزی تەمەن 26  ساڵ، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپە، چەندین کاری ناوازەی هەیە، سەرەتا وەک ئەکتەر دەستیکرد بە کاری هونەری، پاشان لە بواری میوزیکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چەندین خەڵاتی جیهانی پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA. 

 

ئه‌م بابه‌ته 8677 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP