ئەو پێکهاتە سروشتیانەی بۆ لابردنی ماکیاژ بەسوودن


خەندان لایف-

پێویستە رۆژانە پێست خاوێن بکەیتەوە و ماکیاژەکەی لابەریت، بەتایبەت ئێواران کە دەگەڕێیتەوە ماڵەوە یان پێش نوستن، چونکە کۆبوونەوەی ماکیاژ دەبێتەهۆی گیرانی کونیلەکان و دروستبوونی زیپکە و چرچبوونی پێست پێش وەخت.

بەپێی هەواڵەکەی zahratalkhaleej هەندێک لە پێکهاتە سروشتیەکان سەرەڕای ئەوەی باشترین پێکهاتەیە بۆ لابردنی ماکیاژی پێست، هاوکات سوودێکی زۆری هەیە:

1-زەیتی گوێزی هیندی، بیدە لە پارچەیەکی لۆکە و دواتر پێستی رووخسارتی پێبسڕە.

2-زەیتی زەیتون، دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون و دوو کەوچکی گەورە ئاوی تێکەڵاوبکە، پاشان بە لۆکەیەک ماکیاژەکەتی پێبسڕە.

3-شیری بادام، کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی پاکەرەوە، بێگومان دەکرێت لە بری زەیتی بادامیش بەکاربهێنین.

4-ئاوی گوڵ، جگە لە خاوێنکردنەوەی پێست لە هەمانکاتدا بریقە دەبەخشێت بە پێستەکەت.

 

ئه‌م بابه‌ته 11618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP