ئاراس و خۆشەویستەکەی چی دەربارەی هاوسەرگیری دەڵێن؟


خەندان لایف-

ئەکتەری لاوی تورکیا ئاراس بوڵوت و خۆشەویستەکەی، لە پرسیاری هاوسەرگیریکردن بێزاردەبن.

لە چەند شەوی رابردوودا لە ناوچەی "بێبێک" لە ئیستەنبوڵ، ئاراس بوڵوت و خۆشەویستەکەی بیگێ ئۆناڵ لە یەکێک لە یانە شەوانەکان دەردەکەون، راستەوخۆ رۆژنامەنووسان دێن بەردەمیان و دەپرس بە نیازی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیرین؟

لە بەرامبەر ئەو پرسیارەدا ئاراس  دەڵێت "بۆ دەبێت هەمیشە پرسیار لە هاوسەرگیری بکەن، هیچ بابەتێکی لەو جۆرە نییە و ئێمە بەمشێوەیە دڵخۆشین".

ئاراس بوڵوت ئینامیلی، لەدایکبووی ساڵی 1990، لە ئێستادا یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و لە خێزانێکی هونەری  لەدایکبووە، دەرچووی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانییە لە زانکۆی ئیستەنبوڵ.

 

ئه‌م بابه‌ته 21511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP