رەفتارە هەڵەکانت ژیانی هاوسەرگیریت تێکدەدەن


خەندان لایف-

پەیوەندی هاوسەرگیری بە کۆمەڵێک وێستگەی جیاوازدا تێپەڕدەبێت، هەندێک سەرکەتوو دەبن و هەندێک شکست دەهێنن، رەنگە شکستەکەش جیابوونەوەی لەدوابێت یاخود ژیانێکی ناخۆش و خێزانێکی ناتەندروست بەرهەمبهێنێت.

لەرووی کۆمەڵایەتی و دەروونیەوە رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئێندیا" ئاماژە بە هەڵەکانی ژیانی هاوسەرگیری دەکات، کە کاریگەری سلبی هەیە لەسەر پەیوەندیەکە:

1-هەرگیز خەیاڵی و خەونی بێ سنور بۆ ئەو پیاوەی خۆشتدەوێت دامەڕێژە، چونکە دواتر رەنگە پێچەوانەی پێشبینیەکانی تۆ بێت، بەڵام مانای ئەوەنییە خراپە.

2-بەراوردی مەکە بە هاوسەری هاوڕێ و دۆستەکانت، چونکە کەسایەتی دەشکێنیت و خەمباردەبێت.

3-بەردەوام لۆمەکردن و سوپاس نەکردنی لە بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانی یان پێشکەشکردنی یارمەتیەک بۆ تۆ، وادەکات ماندووبێت و چیتر بایەخ بە تۆ نەدات و دووردەکەوێتەوە، کەواتە سوپاسکردن و ستایشی کارەکانی گرنگە.

4-پێویستە بایەخ بە رووخسار و جوانی خۆت بدەیت هەمیشە، چونکە هاوسەرەکەت دڵخۆش دەکات و زیاتر سەرنجی رادەکێشێت، نابێت تەنها بۆ دەرەوە بایەخ بە خۆت بدەیت.

5-بایەخدان بە ئەرک و کارەکانت و فەرامۆشکردنی هاوسەرەکەت، بەتایبەت خانمان لەکاتی پەروەردەکردنی منداڵدا، گرنگە هاوسەنگی لە پێدانی سۆز و خۆشەویستی رابگرن.

 

ئه‌م بابه‌ته 11345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP