ئەو خواردنانەی یاریدەی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدەن

خەندان لایف-

سوڕی خوێن بەشێکی بچوکە لە ئامێری سوڕانی جەستە، کە یاریدەی چالاکیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و کرداری هەناسەدان دەدات بەشێوەیەکی تەندروست، بەڵام سستبوونی ئەم سوڕی خوێنە کاریگەری سلبی لەسەر تەواوی جەستە هەیە.

لەمبارەیەوە پێگەی rotana باس لەو خواردنانە دەکات، کە بۆ جەستە پێویستە و یاریدەی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدات:

1-سیر، خواردنی سێ دەنک سیر رۆژانە، وات هەموو بەیانیەک یاریدەی گەیشتنی خوێن دەدات بە سەرجەم بەشەکانی لەش.

2-بیبەری سەوز، بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە، کە یاریدەی سوڕی خوێن و پاراستنی جەستە دەدات.

3-بیبەری سوری تون، رێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە کە جەستە لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت و یاریدەی گواستنەوەی خوێن دەدات بۆ سەرجەم خانەکانی لەش و پێست.

4-میوە بەتایبەت مۆز و سێو و هەرمێ، رێژەیەکی زۆر ریشاڵ و پرۆتین و پۆتاسیۆمی تێدایە.

5-گوڵی کەرکەدی، یاریدەی رێکخستنی سوڕی خوێن دەدات .

 

ئه‌م بابه‌ته 7809 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP