پێنج هەڵەی باو لە دانانی خواردن لەناو ساردکەرەوە


خەندان لایف-

ساردکەرەوە، پێداویستیەکی سەرەکی چێشخانەیە بۆ پاراستنی خواردنەکان لە تێکچوون، بەڵام لەهەمانکاتدا پێویستە بەشێوەیەکی رێکخراو و گونجاو بێت.

لە دانانی خواردن لەناو ساردکەرەوە چەند هەڵەیەک بووەتە باو:

1-ماندووکردنی ساردکەرەوە بە خواردنێکی زیاد لە سنور باش نییە، چونکە رێگا لە هاتوچۆی هەوا و ئاڵوگۆری دەگرێت.

2-دانەخستنی دەرگای ساردکەرەوەکە بەشێوەیەکی باش، بەتایبەت کەخواردنی زۆری تێدایە، ئەمەش هۆکارە بۆ چوونەدەرەوەی هەوا ساردەکەوە زیان گەیاندن بە ئامێرەکە و خواردنەکانیش.

3-دانانی ساردی ساردکەرەوە لە کۆتادا پلەدا، هەڵەیە.

4-زۆر کۆبوونەوەی سەهۆڵ لە چواردەوری بەفرگرەکە باش نییە بۆ خواردنەکان، چونکە کۆن دەبێت.

5-هەڵگرتنی هەندێک جۆری خواردن کە زوو تێکدەچێت بۆ ماوەیەکی زۆر، دواتر دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب لەناو ساردکەرەوەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP