لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  21/1/2019بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
هەمیشە هەوڵبدە ئاگاداری بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆتبە لەگەڵ هاوپیشەکانت، رەنگە هەندێکیان خۆشەویستی دەربڕن لەپێناو گەیشتن بە پلەکەی تۆ، ناکۆکیەکانی نێوان خۆت و هاوبەشی ژیانت یان خۆشەویستەکەت بەردەوامە، بەڵام هەوڵبدەن ئاسایی بنەوە باشترە، تەندروستیت باش دەبێت، ئەگەر لە دڵەڕاوکێ دووربکەویتەوە.

2-گا 
هەمیشە پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بپارێزە و نەرمونیان بە، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان باشتر دەبێت، بەهۆی لێکتێگەیشتنەوە، بایەخ بە تەندروستیت بدە لە رێگای سیستمی خۆراکی تەندروست.

3-دووانە 
کارکردن پێویستی بە وردی و رێکخستن هەیە، هەوڵبدە پلان دابنێیت لەرووی پیشەییەوە، متمانەکردن بە خۆشەویستەکەت کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی پەیوەندیەکەتان هەیە، هەرگیز رێنماییە تەندروستیەکان لەیادمەکە.

4-قرژاڵ 
بە قۆناغێکی هەستیار و قورسدا تێپەڕدەبیت و پێویست بە پشتیوانی هاوپیشەکەت هەیە، هێندە خۆشەویستەکەت فەرامۆش مەکە، چونکە کاریگەری سلبی هەیە و پێویستی پێت دەبێت، گرنگیدان بە تەندروستیت زۆر گرنگە لەهەموو روویەکەوە.

5-شێر 
پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات لە بەرامبەر کارەکەت، هەوڵبدە متمانەت بە گروپەکەت هەبێت لەپێناو سەرکەوتن، هاوسەنگی لەنێوان لایەنی سۆزداری و کارەکەشت بپارێزە، بایەخ بە خواردنی گونجاو بدە و دووربکەوەرەوە لە شەکر.

6-فەریک
رەنگە بڕیارێکی قورس بدەیت لەرووی پیشەییەوە کە گەڕانەوەی ئاستەم بێت، بەڵام کەمێک وریابە، پەیوەندی سۆزداریت جێگیرە و هەست بە ئارامی دەکەیت، کەمێک پێویست بە حەوانەوە هەیە، چونکە جەستەت ماندووە.


7-تەرازوو 
گۆڕانکاری گەورە روودەدات لەرووی پیشەییەوە، هەنگاوی سەرکەوتن نزیکدەبێتەوە، ئاگاداربە لە پەیوەندی سۆزداریدا هەڵەکردن گەڕانەوەی نییە و رەنگە کاریگەری سلبی هەبێت، هەندێک کات داوای لێبوردن گرنگە، پارێزگاری لە تەندروستیت بکە لەرێگای خواردنی باشەوە.

8-دووپشک
راوێژکردن بە کەسانی ئەزموون لەرووی پیشەییەوە گرنگە، بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، گومانکردن لە خۆشەویستەکەت باش نیە و دەبێتەهۆی زیادبوونی ناکۆکیەکان، خۆتبەدووربگرە لە کاردانەوەی توند و هەڵچون، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر دەروونت هەیە.

9-کەوان
پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، چونکە توانایەکی باشت هەیە، لەرووی سۆزداریەوە پێویست بە کاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی رابردوو  لەبیربکەیت، بەشداری چالاکیە تەنزئامێزەکان بکە.

10-گیسک 
بڕیاری چارەنووساز و بەپەلە لەرووی پیشەییەوە باش نییە، هەوڵبدە زۆر وردبە، هێندە پەستان مەخەرەسەر خۆشەویستەکەت، پێویستە تێگەیشتن هەبێت بۆ بارودۆخەکەی، جەستەت لە سەرما و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا بپارێزە.

11-سەتڵ
لە کارکردندا لایەنی سلبی و ئیجابی هەیە، بەڵام گرنگە رێگانەدەیت بکەویتە ژێر بارودۆخە سلبیەکەوە، بەتایبەت ئیرەیی هاوپیشەکانت، کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت و هەوڵبدە هەمیشە پشتیوانی بکە، وەرزشی بەیانیان زۆر باشە.

12-نەهەنگ
باشترە زیاتر بایەخ بە ئەرکەکانت بدەیت و لە کاتی خۆیدا جێبەجێیان بکەیت، خۆشەویستەکەت فەرامۆش مەکە و زیاتر پەیوەندیەکەتان بەرەوپێش بەرە، هێندە دڵەڕاوکێ باش نییە، چونکە پێویست بە حەوانەوە هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 46373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP