چۆن دەزانیت هاوڕێ کوڕەکەت ئاشقت بووە؟


خەندان لایف-

رەنگە هەموو کاتێک هاوڕێیەتی نێوان کچ و کوڕێک وەک خۆی نەمێنێتەوە، هەندێکجار دەگۆڕێت  بۆ خۆشەویستی و پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە و گرنگ ئەوەیە پێکەوە ئاسوودەبن.

چۆن دەزانیت هاوڕێ کوڕەکەت ئاشقت بووە و دەیەوێت زیاتر نزیکبێتەوە:

1-هەمیشە لە پشتی تۆ دەمێنێتەوە و لە هەموو بارودۆخێکدا لەگەڵ تۆدایە، هەرگیز بینینی تۆ رەتناکاتەوە.

2-نیگای چاوەکانی هەمیشە بۆ تۆیە، لەنێوانی هەزاران کەس تەنها سەیری تۆ دەکات و بەدوای تۆدا دەگەڕێت.

3-بەردەوام ئارەزووی گفتوگۆ لەگەڵ تۆ دەکات و بابەتەکان دەوروژێنێت، چونکە دەیەوێت زیاتر بۆچوونەکانت بزانێت.

4-هەمیشە دەپرسێت لە ژیانی سۆزداریت و دەیەوێت بزانێت کەسێک لە ژیانی تۆدا هەیە، یان تۆ کەسێکی دیکەت خۆشدەوێت.

5-ئاشنات دەکات بە هەموو تاکەکانی خێزانەکەی و دۆستەکانی، باس لە ژیانی تایبەتی خۆیان دەکات، دەیەوێت زانیاری دەربارەی خێزانی تۆش بزانێت.

6-کاتێک خەمبارە تاکە رێگای ئاسوودەبوونی تۆیت.

7-هەموو یادگاری و تایبەتمەندیەکی تۆی لەبیرە، رۆژ و کات.

8-کاتێ لەگەڵ تۆدا دەبێت هەست بە خۆشی ئاسوودەیەکی زۆر دەکات.

9-سەرنجی زمانی جەستەیی بدە، ئاماژەکان هەموو بۆ تۆن.

10-هەندێک کات غیرە دەکات، لە هەموو بۆنەیەکدا پێی خۆشە لەگەڵ تۆدا بێت.

ئه‌م بابه‌ته 34038 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP