پێش نوستن ئاوێتەی مۆز و ئاو بخۆرەوە


خەندان لایف-

یەکێک لە کێشە باوەکان کە رووبەرووی بەشێکی زۆر لە تاکەکان دەبێتەوە ئارەقکردنەوەی شەوانە لەکاتی خەودا، کە دەبێتەهۆی ئەوەی زوو بە ئاگا بێیتەوە، بۆ بەیانیش تووشی سەرئێشە دەبێت و هەستدەکات لەرووی دەروونیەوە ماندووە.

بەشێک لە هۆکارەکانی ئارەقکردنەوەی شەوانە، دەگەڕێتەوە بۆ پەستانی دەروونی و خەمۆکی و ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆنەکان.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی yasmina باس لە رێگایەکی سروشتی دەکات بۆ چارەسەری ئەم گرفتە، ئەویش خواردنەوەی ئاوێتەیەکی سروشتیە کە پێکهاتەی سەرەکی مۆزە، چونکە دەوڵەمەندە بە مەگنیسۆم و پۆتاسیۆم، دەبێتەهۆی هێورکردنەوەی ماسولکەکان و ئێسک.

مۆزێک بە توێکڵەوە بدە لە خەڵاتە و لەگەڵ ئاو بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە، کەمێک دارچینی تێبکە و بیخۆرەوە کاتژمێرێک بەرلەنوستن، دواجار خەوێکی قوڵ و ئارام دەبەخشێت.

ئه‌م بابه‌ته 9371 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP