ئەم خۆراکانە بخۆ، مێشکت بەهێزبکە


خەندان لایف-

بەهۆی سەرقاڵبوونت بە ژیان و کێشەکانی کارەکەت و ماڵەوە، هەندێکجار خوێندنیش بێگومان تووشی بیرچوونەوە دەبیت، بەڵام گرنگە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە بایەخ بە خواردنە تەندروستەکان بدەیت.

1-شوکوڵاتەی تۆخ، پێکهاتەی دژەئۆکسانی تێدایە و رێگا لە پیربوونی مێشک دەگرێت و بەهێزیدەکات، جگە لە کاریگەری بۆ سەر ئێسک و ماسولکەکانی جەستە بەهۆی بوونی پێکهاتەی مەگنسیۆمەوە.

2-بروکلی، دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک و پێکهاتەیەکی سەرەکیە بۆ چالاکبوونی مێشک و بەهێزکردنی، هەربۆیە گرنگە رۆژانە بیخۆیت.

3-چەرەس، هەوڵبدە لەگەڵ خواردنەکانی رۆژانەتدا تێکەڵاویبکە، چونکە بە تەنها گوڵەبەڕۆژە ناگرێتەوە، بەڵکو بادام و گوێز و بوندقە..هتد.

4-تەماتە، دەوڵەمەندە بە مادەەی "لیکوبین" کە دژەئۆکسانە و خانەکانی مێشک نوێ دەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 14555 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP