ئامادەکردنی ڕۆست بە گۆشتی سور


خەندان لایف-

ژەمێکی تایبەت و بەچێژە، لەگەڵ برنج دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

پێداویستیەکان:
یەک کیلۆگرام گۆشت نەرمە
500 گرام تێکەڵەی سەوزەواتی ناو ساردکەرەوەکان، وەک بەزالیا و گێزەر
8 سیر
3 کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون
2 کەوچکی گەورە کەرە
بەهارات 
خوێ

پێداویستییەکانی سۆسەکەی:
½ کوپ ئاوی گۆشت
½ -1 کەوچکی گەورە ئارد
½ کوپ شیری شل
½ کوپ پەنیری کرێمی
کەمێل هاڕڕاوەی بیبەری تون
خوێ

چۆنێتی ئامادەکردنی:

فڕنەکە گەرم بکە و بیخەرە سەر پلەی گەرمی 190.

گۆشتەکە پارچە پارچە بکە و هەر دەنکە سیرێک بخەرە ناو پارچەیەک گۆشتەوە.

پاشان کەوچکێک زەیتی زەیتون و بیبەری تون و خوێ بکە بەسە گۆشتەکەدا.

پاشان گۆشتەکە بخەرە ناو سینی فڕنەکەوە و لەسەر پلەی 190 بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر پلەی گەرمیەکە بکە بە 110 بۆ ماوەی 1-2 کاتژمێر بەپێی سەیرکردنی دەزانیت ئامادەیە یاخود نا.

پاش ئەوەی لە فڕنەکە دەرتهێنا بە کاغەزی ئەلەمنیۆم چواردەوری بپێچە و قەپاتی بکە بۆ ماوەی 15 خولەک. 

سەوزەکە لەناو کەرەکەدا سوور بکەرەوە بۆ ماوەی 15 خولەک زیاتر نەبێت.

سەرجەم پێکهاتەکانی سۆسەکە کە لەسەرەوە باسمان کرد تێکەڵ بکە و بیخەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت بەڵام بەردەوام تێکی بدە.

پاشان دەتوانیت بیکەیت بەسەر گۆشتەکەدا یان بە جیا پێشکەشی بکەیت بەپێی ئارەزوو بیکەیت بەسەریدا.

سەرجەم پێکهاتەکانی سۆسەکە کە لەسەرەوە باسمان کرد تێکەڵبکە.

ئه‌م بابه‌ته 4795 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP