شوان قەرەداغی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە


خەندان لایف- پەرستۆ

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردستان شوان قەرەداغی، یەکێک لە بەرهەمەکانی پێشووی نوێ دەکاتەوە.

شوان قەرەداغی گۆرانی "نیگا" کە لەساڵی 2004 تۆماریکردووە، لە کلیپێکدا بەشێوەیەکی مۆدێرن نوێی دەکاتەوە و بڵاویدەکاتەوە، کە هۆنراوەی محەمەد ئەحمەدی شاعیرە و دیار مەهدی کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامداوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ خەندان لایف هونەرمەند وتی "لە چەند رۆژی داهاتوودا کلیپێکی نوێ بە ناوی "رۆژانێک بوو" بڵاودەکەمەوە، بەڵام هۆکاری کەمی بەرهەمەکانیشم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نامەوێت کارێکی خراپ پێشکەش بکەم، دەمەوێت کارەکانم بمێنێتەوە و شانازی پێوەبکەم، بڕیاریشە لە مانگی چواری ئەمساڵ لە هەورامان گۆرانیەکی نوێ بە زاراوەی هەورامی تۆماربکەم و بڵاویبکەمەوە".
 

دەربارەی ئەنجامنەدانی کۆنسێرت ناوبراو ئاماژەیدا بەوەی کە نەبوونی سپۆنسەرێکی گەورە هۆکارە، چونکە پێی خۆشە لە هەموو شار و شارۆچکەیەکی کوردستان ئاهەنگ و کۆنسێرت سازبکات.


ئه‌م بابه‌ته 2960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP