نیشانەکانی کەمی کالسیۆم لە منداڵاندا


خەندان لایف-

کالسیۆم، یەکێکە لە سەرەکیترین پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤ، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە چالاکیەکانی خانەکانی جەستەدا و پێویستیەکی گرنگە بۆ ئێسک و ددانەکان، بەڵام کەمی کالسیۆم زیانی هەیە بەتایبەتی لە منداڵاندا.

کالسیۆم یارمەتیدەرێکی باشی گەشەی مێشک و زیادکردنی توانای بیرو هزر و دەمارەخانەکانی مێشکی منداڵانە، هاوکات رۆڵێکی باشی هەیە لە پتەوبوونی ئێسکدا.

نیشانەکانی کەمی کالسیۆم لە منداڵاندا:

1-دواکەوتنی گەشەی منداڵ لەرووی گەشەی مێشک، یاخود ددان و لاوازی ئێسک کەمی جوڵە و نەبوونی توانای رۆشتن.

2-کەمی کالسیۆم رەنگە کاریگەری لەسەر خەو هەبێت، بۆ نمونە درەنگ خەولێکەوتنی، یان زۆر بەئاگاهاتنەوە.

3-کەمی توانای تەرکیز.

بۆ ئەوەی رێژەی کالسیۆمی جەستە ئاسایی بێتەوە، پێویستە ئەم خۆراکانە بخورێت:

١-بەرهەمە شیرەمەنیەکان
٢-جۆرەکانی چەرەسات، بەتایبەت بادام و گوێز.

٣-پاقلەمەنیەکان وەک فاسۆلیا، پاقلە، بەزالیا، چونکە ڕێژەیەکی باش کالسیۆم لەخۆدەگرن.

٤-ماسی سلمون
٥-هەنجیر،سپێناخ.

 

ئه‌م بابه‌ته 18983 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP