دووربکەوەرەوە لە خۆشەویستی یەکلایەنە

خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی خۆشەویستی یەکلایەنە کاریگەری سلبی هەیە لەسەر ژیان و دەروونی کەسەکە، چونکە تووشی خەمۆکیەکی قورس دەبێت، کە ڕەنگە شایەنی ئەو خەمە نەبێت، بەڵام چۆن دەتوانیت لەبیریبکەیت؟

پێگەی yawmiyati لەرووی دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە، هەندێک رێنمایی دەدات بەو کەسانەی خۆشەویستی یەک لایەنیان هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن لەبیریبکەن:

1-بەپێی توانا دووربکەوەرەوە لەو کەسەی کە خۆشدەوێت، ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ لەبیرکردن، ئەگەر سەرکەوتووبیت زۆر گرنگە.

2-گریان، هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی دەروونت ئارامبێتەوە، ئەو ئازارە هێواش هێواش لەبیربکەیت.

3-ئاستەمە سەرنجڕاکێشانی کەسێک کە هەرگیز بیر لە تۆ ناکاتەوە و هیچ هەستێکی بەرامبەر تۆ نییە، هەربۆیە ژیانێکی نوێ دەستپێبکە و لەبیریبکە.

4-ناکرێت لۆمەی خۆت و کەسی بەرامبەر بکەیت، چونکە دروست نییە و کەسی گونجاو لە کاتی خۆیدا دێتە ژیانی تۆ، هەربۆیە ژیان کۆتایی نەهاتووە و دەبێت خۆڕاگر بیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 17678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP