چەند رێگایەک بۆ لەتکردنی پیاز بەبێ گریان


خەندان لایف-

پیاز، یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکیانەی بەردەوام لە چێشتخانەدا بەکاردەهێنرێت، بەڵام هەمیشە دەبێتەهۆی هاتنە خوارەوەی فرمێسکەکان و خانمان بێزاردەکات.

بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ماڵپەڕی yawmiyati هەندێک رێگا نیشاندەدات، بۆ ئەوەی لایەنی کەم ئەو فرمێسکانە کەمبێتەوە:

1-پیازەکە بۆ ماوەی 15 خولەک بخەرە بەفرگرەوە، دواتر دەریبهێنە و لەتیبکە.

2-دەکرێت پیازەکە بخەیتە دەفرێک ئاوەوە بۆ ماوەی 20 خولەک، دواتر لەتیبکە.

3-کاتێک پیازەکە لەتدەکەیت، دەتوانیت ئاوی گەرم کە هەڵمبکات لە تەنیشتەوە دابنێیت، چونکە هەڵمەکە گازە تیژەکەی کەمدەکاتەوە.

4-پارچەیەک نان یان بنێشت بخەرە دەمتەوە، چونکە جوینەکە یاریدەی چاوەکانت دەدات فرمێسکەکانت کەمتربێتەوە، بەڵام هێواش بیجو.

5-ئەو تەختە و چەقۆیەی پیازەکەی پێ لەتدەکەیتم کەمێک سرکەی پێوەبکە، چونکە گازی تیژی پیازەکە کەمدەکاتەوە.

6-لەکاتی پیاز لەتکردندا باشترە بە دەم هەناسە بدەیت، چونکە کەمتر دەکەویتە ژێر کاریگەری گازی تیژی پیازەکە.

7-دەتوانیت ئاو بکەیتە دەمتەوە، پاشان پیازەکە لەتبکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 14331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP