ئامادەکردنی سەمبوسە بە پەنیری ڤیتا


خەندان لایف-

خواردنێکی خۆشە و ئامادەکردنی ئاسانە، دەکرێت لە فڕندا ئامادەبکرێت یان سوربکرێتەوە.

پێداویستییەکان:
یەک پاکەت هەویری سەمبوسە
ناواخنەکەی:
400 گرام پەنیری ڤیتا
یەک پیازی وردکراو
دوو کەوچکی گەورە مەعدەنوس
پێکهاتەکانی دەرەوە:
کەوچکێکی گەورە ئارد
سێ کەوچکی گەورە ئاو

چۆنێی ئامادەکردنی:
پەنیری ڤیتاکە بخەرە دەفرێکەوە، پیاز و مەعدەنوسەکەی تێبکە و تێکەڵاوی بکە.

هەویرەکان ئامادەبکە، کەمێک لە ئاوێتەکەی بخەرەسەر، پاشان بەشێوەی سێگۆشە دایبخە.

ئارد و ئاوەکەت کە تێکەڵاوکرد، بە فڵچە بیدە لە سەمبوسەکان، بێگومان دەکرێت بە کەمێک زەیتیش چەوری بکەیت، بیخەرە تاوەیەکەوە سوری بکەرەوە، بەوشێوازەی دەتەوێت بە کەرە یاخود زەیت، یان بیخەرە فڕنەوە.

ئه‌م بابه‌ته 4677 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP