لە ساڵ یادی کۆچی دوایی پشتیوان هاوسەرەکەی چی دەڵێت؟

خەندان لایف-

ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر کۆچی دوایی پشتیوانی نوریدا، بەڵام بۆ هاوسەرەکەی هەواڵ عوسمان رۆژێکە.

دوێنێ رێکەوتی 16ی کانونی دووەم، ساڵێک تێپەڕبوو بەسەر کۆچی دوایی ئەکتەری دیار پشتیوان نوری بەدەوەی کە بە (رزگار) ناسرابوو، بەشێک لە هونەرمەندان و لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی جیاواز باسیان لە خەمی خۆیان کرد بۆ مەرگی ئەو ئەکتەرە.

خانمە ئەکتەر هەواڵ عوسمانی هاوسەری لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام دەڵێت "ساڵێکە، بەڵام بۆ من رۆژێکە، قورسە ژیانی بێ تۆیی پڕ لە ئازار و پڕ لە گریان، چۆن بتوانم بەردەوام بم دوای هەناسەت، هەموو شتێک لە دوای کۆچت وەک خۆی ماوە و نەگۆڕاوە، چونکە ناوت یادەکانت، لەناو دڵم هەڵکەندراوە، دوای تۆ لاپەرەکانی ژین وەکو یەک جیاواز نیە، کە چاوی تۆی تیانەبینم هیچ بەهایەکی نییە".

هەواڵ عوسمان لەساڵی 1977 لەدایکبووە، خوشکی هونەرمەند بەیان عوسمانە، کە ناسراوە بە وەنەوشە، بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان تەواوکردووە، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پشتیوانی نوری بەدەوی پێکهێناوە خاوەنی دوو کچە.

ئه‌م بابه‌ته 105879 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP