بەوێنە.. هەیفا وەهبی بە ستایلێکی نوێوە


خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری عەرەبی هەیفا وەهبی، بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەیفا وەهبی چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت قژی زەرد و پەمەیی کردووە و ستایلەکەی تەواو گۆڕیوە و دەڵێت "هەمیشە بۆ رەنگی پەمەیی بڕوانە لە ژیاندا".

هەیفا وەهبی، لەدایکبووی ساڵی 1976ە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە نازناوەکەی لێسەندرایەوە، بەڵام بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشیەوە بەیەکێک لە 10 خانمە کاریگەرەکەی جیهان ناسراوە. 

لە سەرەتاکانی تەمەنیدا هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی پوری دەکات و لەساڵی 1998 کچێکی دەبێت و ناویدەنێت زەینەب، دواتریش هەیفا جیادەبێتەوە، بەشێک لە زانیاریەکان دەڵێن هەیفا لەبەرامبەر جیابوونەوەی وازی لە بەخێوکردنی کچەکەی هێناوە بە یەکجاری.

ئه‌م بابه‌ته 18419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP