لە خەندان لایفەوە پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 17/1/2019 بخوێنەرەوە.

11- کاوڕ 21/3-20/4
ڕەنگە ئەمڕۆ هەندێک بەربەست و ئاڵۆزی ڕووبدات، بەڵام تۆ بەهێزیت و دەتوانیت باشتر بیربکەیتەوە پێش ئەوەی هەر ڕەفتارێک ئەنجامبدەیت، لەڕووی سۆزداریەوە کەسانێک پشتیوانیت دەکەن و دەروونیەن هێز پێ دەبەخشن.

2- گا 21/4-20/5
ڕەنگە کارەکانت ئاسانتر بڕوات بەڕێوە و ئامادەبە بۆ ئەوەی ئامانج و هیواکانت بەدیبهێنیت و داهاتوو بنیاد بنێیت بەرەو سەرکەوتن، لەڕووی سۆزداریەوە ژیانت بەشێوەیەکی ئاسوودە دەڕوات و دەرگاکان زیاتر بەڕووتدا دەکرێتەوە.

3- دووانە 21/5-21/6
لەڕووی کارەوە وردە وردە بەرەو ئاسوودەی و باشی دەڕۆیت و هەست بە ئاسوودەی دەکەیت، هەرچەندە سەرەتای مانگی نوێ ئاڵۆز دەبێت، بەڵام بیرکردنەوەکانت ڕوونتر دەبێت، سۆزداریەن هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێزتر بکەیت و ڕوونکردنەوەی بۆ بابەتەکان بکە.

4- قرژاڵ 22/6-22/7
ڕزگارتدەبێت لەو کێشانەی پەیوەستن بە گەشت و کۆچکردنی دوورەوە یان پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی بیانی، سۆزداریەن پەیوەندیەکانت باشتر دەبێت و تێگەیشتن دەبێت و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیەکانت باشتر دەبێت لەجاران.

5- شێر 23/7- 22/8
پەستانێکی دەروونی زۆر لەسەر شانتە بەڵام ڕێگا مەدە کاریگەری لەسەر ڕەفتار و ژیانت دابنێت، بەهەمان شێوە دەروونی ئاڵۆزت کاریگەری لەسەر پەیوەندی سۆزداریشت داناوە و پێویستە کەمێک ئارام بیت و سەبر بگریت.

6- فەریک 23/8-22/9
بەرژەوەندی خۆت لەرووی پیشەییەوە لەسەروو هەموو شتێکەوەیە، بەڵام هەرگیز مەبەرە هۆکارێک بۆ زیان گەیاندن بە کەسانی دیکە، ناکۆکیەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەردەوام دەبێت، هەوڵبدە چارەسەری بکە بەشێوەیەکی گونجاو، پێویستە دوودڵ نەبیت و هێندە بیرنەکەیتەوە، چونکە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

7-تەرازوو 23/9-22/10
هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت و لە هاوپیشەکانت تێبگە، چونکە ئەوان باشترین پشتیوانیتن لەرووی پیشەییەوە، رێگامەدە گومان بەسەرتدا زاڵبێت لەرووی سۆزداریەوە و دەبێت متمانە هەبێت، کاردانەوەی خێرا زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

8-دووپشک 23/10-21/11
هەرگیز غیرە لە هاوپیشەکانت مەکە، چونکە بە تواناکانی خۆیان پێگەیشتوون و دەتوانیت هاوشێوەی ئەوان بیت، پێویست بە کاتی زیاتر هەیە تا رابردوو لەبیربکەیت، هەوڵبدە راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
9- کەوان 22/11-20/12
ئەو بڕیاڕانەی پەیوەندی بە چارەنووس و داهاتووی خۆتەوە هەیە، دەبێت بوێرانە و گونجاو بێت، هێندە پەستان مەخەرە سەر خۆشەویستەکەت، تەندروستیت لە سەرمای زۆر بپارێزە.

10- گیسک 20/12- 19/1 
هەوڵبدە کێشەکانت کەم بکەرەوە لەرووی پیشەییەوە و رووبەروویان بەرەوە، کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت و هەست بە ئارامی دەکەیت، وەرزشی بەیانیان زۆر گرنگە لەیادی مەکە.

11- سەتڵ 20/1-18/2
هەمیشە هەوڵبدە زیاتر لە هاوپیشەکانت نزیکبیتەوە بەڵام سنورێکی بۆ دابنێ، زیاتر بایەخ بدە بە خۆشەویستەکەت و پەیوەندیەکەتان بپارێزە، هێندە خۆت مەخەرە دڵەڕاوکێ و دوودڵیەوە.

12- نەهەنگ 19/2-20/3
رەنگە لەکارەکەت هەڵبژاردن بکرێت و گۆڕانکاری رووبدات، ئەمەش باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، کاتێک هەڵەدەکەیت بەرامبەر خۆشەویستەکەت، دەبێتە ئامادەش بیت داوای لێبوردن بکەیت، تەندروستیت فەرامۆش.

ئه‌م بابه‌ته 56275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP