بەوێنە.. گاڵتە بە ستایلەکەی ریهانا دەکەن


خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری جیهانی ریهانا، بە ستایلێکی جیاوازەوە لەسەر شەقامەکان دەردەکەوێت.

هەمیشە ریهانا ناسراوە بەوەی ستایل و پۆشاکی جیاواز دەپۆشێت، لەم هەفتەیەشدا لە یەکێک لە شەقامەکانی نیویۆرک بە چاکێت و پانتۆڵێکی پانی رەشەوە دەرکەوت، کە هێڵی سپی تێدابوو، لەگەڵ جانتایەکی چەرمی سپی، بەڵام هەوادارانی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان دەڵێن "ئەم شێوازە جلوبەرگەی شیک نییە و نەشازە".

ریهانا لەدایکبووی 1988، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپ و هیپهۆپە و چەندین کاری ناوازەی هەیە، لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک و لە 2005دا یەکەم ئەلبومی دەرکرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

 

ئه‌م بابه‌ته 24739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP