چەند رێنماییەک بۆ چالاککردنی مێشک


خەندان لایف-

تەندروستی و چالاکی مێشکمان ئاستی تواناکانمان نیشاندەدات، هەربۆیە پێویستە هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی جەستە بایەخی پێبدەین، هەروەک چۆن وەرزش دەکەین بۆ پاراستنی تەندروستی و رێکی لەشولار.

ماڵپەڕی hiamag هەندێک رێنمایی دەخاتەڕوو، بۆ بەهێزکردنی یادگای مێشکمان و چالاککردنی:

1-خوێندنەوە بەشێوەیەکی گشتی تەندروستی یادگا و مۆخ چالاکدەکات.

2-یاریکردن، بەڵام ئەو یاریانەی مێشک دەجوڵێنن وەک شەترەنج.

3-راهێنانەکانی یۆگا، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر مێشک هەیە.

4-راهێنانی وەرزشی، چونکە سوڕی خوێن چالاکدەکات و کاریگەری لەسەر مێشک هەیە. 

5-گەشتکردن و گەڕان بە ناو سروشتدا.

6-بایەخدان بە نوسین و کاتژمێری ئاگادارکردنەوە بۆ بابەتە گرنگەکان، بۆ ئەوەی خێراتر وەبیرمان بێتەوە.
7-گرنگیدان بە خواردنی تەندروست وەک چەرەس واتە گوێز و بادام و جۆرەکانی.

8-دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی زیان بە مێشک دەگەیەنێت، وەک بیرکردنەوەی زۆر.

9-خەوی باش لە کاتی خۆیدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 15748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP