بەوێنە.. فەروە دەستکردەکان دەبنە مۆدێلی 2019


خەندان لایف-

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ گۆڕانی وەرزەکان، رازاندنەوەی کەلوپەل و ستایلی پێداویستیەکانی ناوماڵیش گۆڕانکاریان بەسەردادێت، بۆ ساڵی 2019 فەروە دەستکردەکان دەبێتە مۆدە.

بێگومان چۆنیەتی تێکەڵکردن و بەکارهێنانی فەرو لەگەڵ کەلوپەلەکانی دیکە کاریگەری زۆری دەبێت، لەسەر سەرنجڕاکێشی ماڵەکەت یاخود ئۆفیسەکەت، هاوکات  بە دەرونی مرۆڤیش دیمەنێکی جوان دەبەخشێت.

ئەم جۆرە فەروە لە وەرزی زستاندا زیاتر بایەخی پێدەدرێت، چونکە گەرمی دەبەخشێت، دەکرێت بە چەندین جۆری جیاواز بەکاریبهێنیت بۆ نمونە هاوشێوەی فەرشێک لەسەر زەوی رابخرێت، یان بۆ قەنەفە و کورسی و سەرمێزەکان، هەندێکجاریش لەگەڵ مۆم رێکدەخرێت.

فەرو تەنها بۆ رازاندنەوەی ماڵ و دیکۆرەکان بەکارناهێندرێت، بەڵکو لە ئێستادا لەلایەن خانمانیشەوە وەک ستایلێک لە وەرزی سەرمادا دەپۆشرێت، هەم جوانە و هەم گەرمی دەبەخشێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 32535 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP