حەوت رێگا بۆ رێکخستنی ئارەزووی خواردنت


خەندان لایف-

گومانی تێدانییە کە زیادەڕەویکردن لە خواردندا گونجاو نییە و کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی و زیادبوونی کێشت هەیە، هەمیشە واباشترە خواردنەکانت جۆراوجۆر بێت و بڕی گونجاوبێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەری Rotana هەندێک رێنمایی گرنگ دەدات بەو کەسانەی زیادەڕەوی لە خواردندا دەکەن، بۆ ئەوەی زاڵبن بەسەر ئارەزووەکانیاندا:

1-سیستمێکی خۆراکی گونجاو دابنێ، هەمیشە هەوڵبدە هەموو خواردنەکانت جۆراوجۆر بێت، واتە سەوزە و میوە و رێژەی خواردنە چەور و ریشاڵیەکانت سەرجەمیان هاوسەنگ بێت.

2-ژەمەکانت تەرک مەکە و لەکاتی دیاریکراودا بیخۆ.

3-گرنگە بایەخ بە یۆگا یان وەرزش بدەیت بە خواستی خۆت.

4-هەمیشە پێست شێداربکە، رووخسارت بێت یان لەشت.

5-بایەخێکی زۆر بە خواردنە ریشاڵیەکان بدە.

6-دووربکەوەرەوە لە خواردنە خێراکان، لایەنی کەم هەفتانە لە یەکجار زیاتر مەیخۆ.

7-خەوتنی باشی شەوانە، چونکە کەم خەوی زیاتر برسیت دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 8619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP