خواردنەوەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئارەقی جەستەت لەکاتی خەودا


خەندان لایف-

خەوتن بۆ ماوەی 7-8 کاتژمێر رۆژانە پێویستە بۆ ئەوەی خانەکانی جەستە نوێ بێتەوە و مێشک چالاک بێت، هاوکات لەشت ژەهراوی بوون بپارێزیت، لەلایەکی دیکەوە خەو پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی دڵ و پەستانی خوێن و رێژەی شەکری خوێن و گورچیلەوە هەیە، بەڵام هەندێک کەس خەویان باش نییە و ئارەقێکی زۆریش دەکەنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی پێگەی " rotana" شیر باشترین خواردنەوەیە بۆ چارەسەری گرفتی درەنگ خەوتن و ئارەقکردنەوە، بەتایبەت شیری مانگا، چونکە ترشی ئەمینی (تربتوڤان)ی زۆرە و هۆڕمۆنی میلاتونین چالاکدەکات، کە یاریدەی حەوانەوەی جەستە دەدات.

ئەگەر هاڕڕاوەی گوێزی تێبکەیت یان لەگەڵیدا بیخۆیت سوودی زیاترە، چونکە رێژەی هۆڕمۆنی سیرۆتین لە جەستەدا زیاددەکات، کە یاریدەی نەمانی دڵەڕاوکێ دەدات.

ئه‌م بابه‌ته 11102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP