بەوێنە.. هەژان هێرش لە سەرەتاکانی تەمەنیدا ببینە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەند و راگەیاندکاری کورد هەژان هێرش، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و پێگە تایبەتیەکانی خۆی وێنەیەکی تەمەنی منداڵی بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا زۆر گرژومۆن دەردەکەوێت و دەڵێت "بەس بزانم بۆ ئەوەندە توڕەم لەو وێنەیەدا؟".

هەژان خانمێکی چالاک و دیارە لەنێو بواری هونەریدا و ڕۆڵی سەرەکەی لە چەندین درامادا بینیوە و توانویەتی بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە، جگە لە کاری نواندن ماوەیەک کاری پێشکەشکاری کردووە و لەماوەی ڕابردووشدا دەستی بەکارێکی نوێ کرد ئەویش کاری دەرهێنانە، یەکەم دەسپێکیشی دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپێک بوو بۆ گۆرانی "مەڕۆ"ی خانمە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 174462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP