ئەگەر بە ماسکاراوە بخەویت، چاوەکانت چی بەسەردێت؟


خەندان لایف-

هەندێک لە خانمان بەبێ ئەوەی بایەخ بە تەندروستی چاوەکانیان بدەن، بە ماکیاژەوە دەخەون، بەڵام تووشی کێشەی گەورەدەبن ئەگەر ئاگادارنەبن.

هەمیشە پسپۆڕان و پزیشکان هۆشداریدەدەن لە مانەوەی ماکیاژ بە رووخسارەوە پێش نوستن، چونکە کاریگەری سلبی هەیە و دەبێتەهۆی نەخۆشی بۆ پێست و چاوەکانیشت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی foochia ترێزا لینش خانمێکی 50 ساڵی ئوستورالیە، لە تەمەنی گەنجیەوە بەردەوام بە ماسکاراوە خەوتووە و چاوەکانی خاوێن نەکردووەتەوە لە ماکیاژ، هێواش هێوش کاریگەریەکەی دەردەکەوێت و رۆژێک تووشی ئازار چاودەبێت، سەردانی پزیشک دەکات.

دوای ئەوەی پشکنینی بۆ ئەنجامدەدەن، لە بەشی سەرەوەی پشتی پێڵووی چاوەکانی رەشیەکی زۆر دەبینرێت کە هاوشێوەی بەکتریا کۆبووەتەوە و هەویکردووە، کە ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت کوێری دەکات. 
 

 

ئه‌م بابه‌ته 13512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP