بەوێنە.. یارجان هێزی خۆی تاقیدەکاتەوە

خەندان لایف-

خانمە مۆدێل و شاجوانی سلێمانی شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، هێزی خۆی تاقیدەکاتەوە و واز لە قژی دەهێنێت.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی یارجان چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت بە ستایلێکی نوێوە و قژی کورت کردووەتەوە، هاوکات ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت "رووبەرووی ترسەکانت ببەرەوە و بەهێزبە، شتێک کە هەرگیز لەو بڕوایە نەبووم بتوانم بیکەم، ئیتر ئێوە چی دەڵێن بیڵێن، لەبەر سوتاوی بووە، لەبەر هەرچی بووە هەرکەس هێزی خۆی بە شتێک تاقیدەکاتەوە، منیش بەو کارە کردم، خانم بوون بە قژێکی درێژ نییە، خانمێک دەستبەرداری قژی بێت، کەواتە هیچ شتێک نییە لێی بترسێت و بیڕوخێنێت".

شنیار ئەحمەد لەدایکبووی 1996، پێشتر وەک شاجوانی زانکۆکان هەڵبژێردرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دواتر ئەم نازنانەوەی درا بە خانمێکی دیکە، لە کێبڕکێی شاجوانی عیراقدا نازناوی شاجوانی سلێمانی پێبەخشرا.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 113189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP