لە دوای منداڵبوون، پێویستە ئەم راهێنانە ئەنجامبدەیت

خەندان لایف-

لەدوای دووگیانی و بوونی منداڵەکەت، پێویستە بایەخ بە تەندروستی خۆت بدەیت هاوشێوەی پارێزگاریکردن لە منداڵەکەت، لە رێگای راهێنانەوە بێت یان پشتبەستن بە خواردنی تەندروست و گونجاو.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی "زە هێڵس سایت" باس لە پێنج راهێنانی بەسوود دەکات بۆ خانمان لەدوای منداڵبوون، چ نەشتەرگەری بێت یان سروشتی، بەڵام راوێژ بە پزیشکەکەت بکە:

1-رێکردن، یەکێکە لە راهێنانە سەرەکیەکان، کە پێویستە ئەنجامیبدەیت، بۆ ئەوەی سوڕی خوێن چالاک بێت و چەوری و کالۆری بسوتێنیت.

2-راهێنانەکانی کیجڵ، کە پەستان دەخاتەسەر ران و پشت و حەوز، بەڵام باشترە راوێژ بە کەسانی پسپۆڕ بکەیت، پاشان ئەنجامیبدەیت، بۆ ئەوەی بە هەڵە ئەنجامینەدەیت.

3-راهێنانی تایبەت بە پاراستنی حەوز و بەهێزکردنی، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاریش، بەڵام لە ژێر چاودێری پسپۆڕێک گونجاوە، مەرجنییە بڕۆیت بۆ سەنتەرە وەرزشیەکان، دەتوانیت تەنها راوێژ بە راهێنەرەکان بکەیت.


4-راهێنانی پاژنەکانی پێ، بۆ نمونە سوڕانەوەی لە کاتی دانیشتن، یاخود بەپێوە وەستان.

5-مەلەکردن، کەدەبێتەهۆی بەهێزکردنی سەرجەم ئەندامەکانی جەستەت.

 

ئه‌م بابه‌ته 9776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP