لە خەندان لایفەوە پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  13/1/2019بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
باشتر لەرووی پیشەییەوە بەرەوپێش دەچیت و تواناکانت بەکاردەبەیت، سەرکەوتنت لە پەیوەندی سۆزداریدا پەیوەستە بە هەردوولاوە، ناکرێت تەنها خۆشەویستەکەت بە هۆکار بزانیت، خۆتبەدووربگرە لە خواردنی چەور بەتایبەت لە ئێواراندا.

2-گا 
ئەرکێکی نوێت پێدەسپێرن و چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت لەرووی پیشەییەوە، لایەنی سۆزداریت زۆرباشە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، کەمێک خواردنەوەی قاوە کەمبکەرەوە و گرنگی بە تەندروستیت بدە.

3-دووانە 
وازبهێنە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانێک کە دەیانەوێت بێزاربکەن، هەرگیز هەوڵمەدە خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت لە بەرژەوەندی خۆت بەکاربهێنیت، چونکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، باشترە بایەخ بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بدەیت.

4-قرژاڵ 
هەمیشە پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت بپارێزە و هەوڵبدە لێیان تێبگەیت، بۆ ئەوەی کاریگەری ئیجابی لەسەر کارەکەت دروست بکەیت، ئامۆژگاری خۆشەویستەکەت بە هەند وەربگرە، چونکە لە بەرژەوەندی تۆیە، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە، بەتایبەت خواردنی تون.

5-شێر
چانسی باش هەیە بۆ  ئەوەی لەرووی پیشەییەوە هەندێک بڕیاری قورس بدەیت دەربارەی پرۆژە نوێیەکان، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە و کاریگەری لەسەرت دەبێت، هەوڵبدە زاڵبیت بەسەر توڕەیتدا، چونکە کاردانەوەی توند باش نییە.
 

6-فەریک
بەدوای هەلێک یان رێگایەکی نوێدا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی ئەنجامی کارەکانت باشتربێت، بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و فەرامۆشی مەکە، رەنگە ئەم ماوەیە زۆر توڕەبیت و تووشی دڵەڕاوکێ ببیت، بەڵام باشترە زاڵبیت بەسەر بارودۆخەکاندا.


7-تەرازوو 
هەنگاوی گەورە دەنێیت بەرەو ئامانجەکانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دوو رێگای جیاوازتان هەیە، هەربۆیە گونجاندان قورسە، کاتێک کێشەیەک رووبەرووت دەبێتەوە، دوو هێندە گەورەی مەکە، بەڵکو هەوڵبدە بە ئاسایی وەربگریت.

8-دووپشک
هاوبەشی ئەرکی هاوپیشەکانت بکە و پێکەوە کاربکەن، پشت بە رۆمانسیەت ببەستە بۆ سەرنجڕاکێشانی خۆشەویستەکەت، بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە، بۆ ئەوەی لەرووی دەروونییەوە بحەوێیتەوە.

9-کەوان 
متمانەکردن بە تۆ وادەکات ئەرکێکی زیاتر پێبسپێرن، جێگایەکی تایبەت هەیە لە دڵی خۆشەویستەکەت، هەموو کاتێک گومانکردن باش نییە، پەستانی زۆری کار و ماندووبوون، سەرنجەکانت لاوازدەکات.

10-گیسک 
گۆڕانکاری گەورە لەرووی پیشەیی و تواناکانتەوە هەیە، دەتوانیت بەرەوپێش هەنگاو بنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆ بکە و لە داواکاری و هەستەکانی هەوڵبدە تێبگەیت، سوود لە رۆژانی پشوو وەربگرە، بۆ ئەوەی بحەوێیتەوە.

11-سەتڵ
هەوڵبدە پارێزگاری لە پەیوەندیەکانت بکە لەگەڵ هاوپیشەکانت، بۆ ئەوەی کارێکی باشتر پێشکەش بکەن، رێگامەدە توڕەیی زاڵبێت بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا، چونکە زیانی دەبێت، بایەخ بە پاراستنی تەندروستیت بدە بەتایبەت لە کەشوهەوای ساردا.

12-نەهەنگ
کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت و لە کێشەکان رزگاردەبێت، هەربۆیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، لێبوردەیی هەڵوێستێکی جوانە، بۆ ئەوەی لە بەشێکی زۆری کێشەکان رزگاربێت لە هەموو روویەکەوە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

ئه‌م بابه‌ته 42530 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP