سێ ئاوێتە بۆ چارەسەرکردنی قڵیشانی پێیەکانت


خەندان لایف-

پێست هەڵدان و قڵیشانی پێیەکان لە وەرزی زستاندا زۆر دەبێت، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و کەمی خواردنەوەی ئاو، کە دواجار پێست شێداری لەدەستدەدات و وشکدەبێتەوە.

بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە پێگەی hiamag باس لە سێ ئاوێتەی سروشتی بەسوود دەکات:

1-کەوچکێک هەنگوین بخەرە سێ کوپ چای گەورەوە، پێیەکانتی تێدا نقوم بکە لە دەفرێکی تایبەتدا بۆ ماوەی 30 خولوکە، دواتر بە فڵچە پاکیبکەرەوە، پاشان بە ڤازلین شێداری بکە، هەفتانە دووجار ئەنجامیبدە.

2-دەفرێک ئاوی شلەتێن بهێنە، بۆ ماوەیەکی کەم پێیەکانتی تێدا دابنێ، دواتر کەمێک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک کرێمی ڤازلین و بڕێکی زۆر کەم بیکاربۆناتی سۆدیۆم تێکەڵاوبکە، پێیەکانتی پێ چەوربکە پێش نوستن، دواتر گۆرەوی لەپێبکە، بۆ بەیانی بیشۆ بە ئاوی شلەتێن و فڵچەش بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی خانە مردووەکان لابەریت.

3-سێ کوپ شیر و کەوچكێک شەکر تێکەڵاوبکە، پێیەکانتی تێدا نقوم بکە بۆ ماوەی 15 خولەک، دواتر زەیتی گوێزی هیندی و شەکری لێبدە و فڵچە بهێنە بە بنی پێیەکانتدا، بۆ ئەوەی پێستە وشکەکە بڕوات، هەفتانە دووجار دووبارەی بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP