خراپترین رێگاکانی دابەزاندنی کێش


خەندان لایف-

هاوسەنگ راگرتنی کێش و پاراستنی هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە رۆژانە ئاگاداری خۆت بیت، بەڵام کاتێک دەتەوێت کێش دابەزێنیت، پێویستە بزانیت چۆن ئەو کارە دەکەیت، چونکە هەندێک جۆری دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری مەترسیدارە و زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت، باشترە راوێژی پسپۆر بکەیت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی rotana ئەم رێگایانە بۆ دابەزاندنی کێش هەڵەیە و زیانت پێدەگەیەنێت لەرووی دەروونی و تەندروستی جەستەییەوە:

1-بایەخدان بە تەنها یەک یان دوو جۆری خواردن، بۆ نمونە پەتاتەی کوڵاو.

2-زۆر بەکارهێنانی تەرازوو، پێویستە لە مانگێکدا تەنها یەکجار ئەنجامیبدەیت.

3-زیادەڕەویکردن لە راهێنانی وەرزشیدا، پێویستە و زۆر گرنگە، بەڵام سنورێکی دیاریکراوی هەیە.

4-دەڵێن خواردنەوەی ئاو بەسوودە و کێشت کەمدەکاتەوە، چونکە کرداری هەرس چالاکدەکات و چەوری دەتوێنێتەوە، بەڵام زیادەڕەویکردنیش زیانی هەیە، بەپێی زانیاریەکانیش بۆ پیاوان سێ لیتر و خانمان 2.2 لیتر ئاساییە، بەڵام لە کاتی نان خواردندا هەڵەیە.

5-بەکارهێنانی دەرمان بۆ دابەزاندنی کێش و سکچوون.

6-تەرککردنی ژەمێک یان کەمکردنەوەی خواردن بە رادەیەک توانات نەمێنێت، رێجیمکردن واتە خواردنی تەندروست و بڕی گونجاو، نەک زیادەڕەوی و خواردنی ناتەندروست.

 

ئه‌م بابه‌ته 12119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP