بەوێنە..شیرین عەبدولوەهاب لە ئاهەنگی خوشکەکەی دا

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی میسری ناسراو شیرین عەبدولوەهاب، بەشداری ئاهەنگی گواستنەوەی خوشکە بچوکەکەی دەکات، کە بە کچی یەکەمی وەسفی دەکات.

لە دوو رۆژی رابردوودا ئیمان عەبدولوەهاب، خوشکی بچوکی شیرین ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا، بەو بۆنەیەوە ناوبراو لە لاپەڕەی فەرمی ئینستاگرام وێنەیەکی لەگەڵ خوشکەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت "سوپاس بۆ خودا کچە گەورەکەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا، پیرۆزە نوری چاوەکانم". 

شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی 1980 خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە، یەکێکە لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی میسر و خەڵکی قاهیرەیە، لە 2007 هاوسەگیری کرد لەگەڵ محەمەد موستەفا پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە 2012 جیادەبنەوە، لە ساڵی 2018 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانبێژ و ئاوازدانەری میسری حوسام حەبیب پێکهێنا.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 24501 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP