شێوازی دروستکردنی کرێپی شیرین



خەندان لایف-

دروستکردنی کاتێکی کەمی دەوێت و تامێکی خۆشی هەیە، تۆش تاقیبکەرەوە

پێداویستیەکان:
¾ کوپ شیر
سێ کەوچک زەیت
نیو کەوچکی بچوک ڤانێلا
یەک مۆز
کەوچکێکی گەورە شەکر
کوپێک ئارد
¾ کەوچکێک خوێ

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە بە خەڵاتەی کارەبایی، پاشان تاوەیەک بهێنە و کەمێک بە زەیت یان کەرەچەوری بکە و گەرمی بکە.

پاشان بەش بەش هەویرەکەی بە چینی تەنک تێبکە و ئەم دیو ئەو دیوی بکە و کە ئاڵ بوو دەریبهێنە.

ئینجا مۆزی بکە بەسەردا یان هەنگوین یان شیلە بەپێی ئارەزوو، دواتر پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 4562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP