نورگول: رەنگە بەمزووانە هاوسەرگیری بکەم


خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا نورگول یەشڵجای، بە نیازە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی بکات.

لە ناوچەی نیشانتاش لە ئیستەنبوڵ نورگول یەشڵجای لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان دەربارەی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەرهێنەری دیار نەجاتی کۆشابای، دەڵێت "چاوەکانم لە خۆشەویستیتدا دەدرەوشێتەوە، ناتوانم بە دیاریکراوی رۆژی هاوسەرگیریم رابگەیەنم، بەڵام رەنگە نزیکبێت، چاوەڕوانبن".

نورگول یەشڵجای لەدایکبووی ساڵی 1976، دەرچووی بەشی شانۆی زانکۆی ئەنادۆڵە، ساڵانێکی درێژە کاری نواندن دەکات، لە 2004 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ئەکتەری ناسراو گیم ئۆزار، بەڵام دواتر جیادەبێتەوە و ئێستا خاوەنی کوڕێکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 22346 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP