هۆکارەکانی ئازاری ئێسک و جومگەکان لە وەرزی زستاندا

خەندان لایف-

ئازاری ئێسک و جومگەکانت بەشێوەیەکی گشتی لەهەر قۆناغێکی تەمەندا ئەگەری هەیە تووشی ببیت، بەڵام لە وەرزی زستاندا زیاترە و رەنگە بێزارتبکات.

بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکیەکان کە لە پێگەی rotana بڵاوکراوەتەوە، گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا تووشی ئازاری ئێسکت ناکات، بەڵام ساردی هەوا دەبێتەهۆی ئەوەی گەیشتنی خوێن بۆ بەشەکانی لەش ئاستەنگی بۆ دروست ببێت، بەتایبەت کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر سەرمات دەبێت و کاریگەری تەواو دەخاتە سەر جەستەت.

ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر دڵ و سییەکان و ئێسک و جومگەکانت، دواجاریش ئازارت بۆ دروست دەکات لەناو جومگەکانت و تووشی "تشنج" کرژبوون دەبیت، هەربۆیە زیاتریش شەکەت دەبیت و پێویستە زۆر لە سەرما خۆت بپارێزیت.

ئه‌م بابه‌ته 15932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP