هاندە ئازیزترین کەسی ژیانی لەدەستدەدات

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەر و شاجوانی تورکیا هاندە ئێرچل، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دایکی کۆچی دوایی دەکات.

ماوەیەکی زۆرە دایکی هاندە ئێرچل تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، هەرچەندە لە نەخۆشخانە پزیشکەکان هەوڵێکی زۆریاندا بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن، بەڵام دواجار شەوی رابردوو کۆچی دوایی کرد.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران هاندە دەرباری ساڵی 2018 دەڵێت "لە ماوەی یەک ساڵدا 1000 ساڵ لە تەمەنم زیادیکرد، بەهۆی ئەو قورساییانەی رووبەرووم بوونەوە، بەردەوام بەدواداچوونم دەکرد، بۆ ئەوەی بزانم چۆن مامەڵەی تووشبووانی شێرپەنجە بکەم".

هاندە ئێرچل لە ساڵی 1993 لەدایکبووە، ماوەیەکی زۆرە بووەتە خانمە پاڵەوانی دراماکانی تورکیا و ساڵی 2016 یەکێک بوو لەو کچانەی زۆرترین گەڕان بەدوای ژیانیدا کرابوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هاوکات پێشتر یەکێک بوو لە شاجوانەکانی تورکیا بە شاجوانی شارستانی ناسراوە.

ئه‌م بابه‌ته 84075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP