لە خەندان لایفەوە پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12/1/2019 بخوێنەرەوە..

1- کاوڕ 
لەبەردەم هەندێک کێشە و گرفتدا خۆت دەبینیتەوە، بەڵام بێزارمەبە و تەنها ئەوەت لەسەرە هەندێک گۆڕانکاری بکەیت و چارەسەر بدۆزیتەوە، مەترسە لەداواکردنی ئامۆژگاری و هاوکاری، ژیانی تایبەتیشت کەمێک ئاڵۆز بووە و تێکچووە و پیویستە بە ئارامی مامەڵە بکەیت.

2- گا 
هەست بە ئاسوودەی و خۆشی دەکەیت و متمانەی تەواو بە خۆت هەیە لە ئێستادا، کەسەرەتای کارکردندایت، دەتوانیت بیرۆکە نوێیەکانت جێبەجێ بکەیت و ژیانی تایبەتیت بەگوڵ ڕازاوەتەوە و دەتوانیت هەلەکان بقۆزیتەوە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت.

3- دووانە 
ناتوانیت گرفتەکانت چارەسەر بکەیت و ڕووبەڕووی هەندێک سزای قورس بوویتەتەوە، پێویستە و دەبێت گۆڕانکاری لەدەسپێکی کارەکانت و ئەو ڕێگایەی گرتووتە بگریت، جۆرێک لە ستراتیژی نوێ دابڕێژیت و ڕێگەشمەدە کاریگەری ئەوانی دیکە لەسەر ڕاکانت دروستبکات.

4- قرژاڵ 
لەکارەکانت پێویستە پێش بڕیاڕدان دووجار بیربکەیتەوە، ئاگاداربە ڕەفتار و مامەڵەکانت زیانت پێدەگەیەنێت، تۆ ئێستا ئامادەیت تێدایە ئامانجەکانت بپێکیت بەڵام لەسەر هەژماری کەسانی دیکە، هەر بۆیە بووەستە لەوەی تەنها لەپێناو بەرژەوەندی خۆت کاربکەیت دەنا زیانی زۆر گەورەت پێدەگات، هەستەکانت جێگیری نین و پیویستە بەئاگابیت لەپەیوەندیە تایبەتیەکان.

5- شێر 
ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفت و کێشەی نوێ، کارەکان بەگشتی باش ناڕوات بەرێوە و ناتوانیت بە ئاسانی خۆت ڕزگاربکەیت، ڕێگەمەدە ئەمە هەموو ئەمانە ببێتە ترس و کارتێبکات، چونکە قۆناغێکە دێت و دەڕوات، پێویست بە کەسێکە بەرگریت لێبکات، هەستدەکەیت پەیوەندیەکانت بەرەو خراپی دەڕوات.

6- فەریک 
هەست دەکەیت کە لە کاتێکی زۆر باشدایت و دەتوانیت وەک سروشتی خۆت ڕەفتار بکەیت، توانایەکی زۆرت هەیە و کاتی ئەوە هاتووە پەرە بە پەیوەندی و کارەکانت بدەیت، لەهەمانکاتدا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پشوو وەربگریت و بەمێشکێکی سافەوە بیربکەیتەوە و هەنگاوی نوی بنێیت.

7-تەرازوو 
ئەم کەشەی ئێستا تیایدا دەژیت کەمێک دەشێوێت و تووشی هەڵوێستی ناخۆش دەبیت، قورسە لەئێستادا واز لەهەندێک لە بیروبۆچوونەکانت بهێنیت، هەوڵبدە بە ئاسایی وەریبگرە و بە کراوەی لە کێشەکان بڕوانە بۆ ئەوەی بەشێوازێکی ئاسان لەو بارە ڕزگاربێت و ئەو پەستانە دەروونیە لەسەر شانت نەمێنێت.

8-دووپشک 
پێشوازیەکی گەرم لێدەکرێت لەلایەن کەسانێکەوە رێز لە پێگەکەت دەگرن و لەم ماوەیە دەتوانیت هاوڕێی تەمەنت بەدەستبهێنیت، بەخت یاوەری تۆیە و ڕەنگە هاوبەشی ژیانت ببینیت.

9- کەوان 
لەگەڵ هاوڕێکانت ساتێکی خۆش بەڕێدەکەیت و چەند یادگاریەکی کۆنی ژیانتان نوێ دەکەنەوە، ئێستا لەگەڵ ئەو کەسانەدایت کە زۆر خۆشدەوێن  لەهەمانکاتدا بەپەرۆشەوە کارەکانت دەکەیت لەپێناو ئامانجەکانتدا بەشێوازێکی ئیجابی.

10- گیسک 
بەپێی کات گومانەکانت دەڕوێتەوە، ژیان ئێستا زۆر هێورە بۆ تۆ، کۆمەڵێک بیرۆکە و پڕۆژەی نوێت هەیە و دەتەوێت جێبەجێیان بکەیت، هەوڵبدە لەوەزیاتر دوانەکەویت، دەتوانیت پشت بە گروپەکەت ببەستیت و پشتیوانیان بەدەستبهێنیت.

11- سەتڵ 
هەست بە پشوو و ئارامی دەکەیت، کەسانێکی دڵسۆز لێت نزیکدەبنەوە و دەتوانیت هەلەکان بقۆزیتەوە و بە ژیرانە پەیوەندی دروست بکە تا سوود لەو کەسانە ببینیت و هەنگاوی نوێ بنێیت.

12- نەهەنگ 
کات کاتی تۆیە، کارەکانت زیاد دەکات و دەبێت ڕووبەڕوو بیتەوە و هەنگاوی نوێ بنێیت، ئەگەر دەست بەکار و پرۆژەی نوێ بکەیت هاوڕێی نوێ دەناسیت، کە کاریگەری ئیجابیان لەسەر تۆ دەبێت، ئەمڕۆ ئاسوودەبە و سەما بکە، چونکە هەموو جوڵەکان سوودی بۆت دەبێت و تواناکانی ناخت دەردەخات.

ئه‌م بابه‌ته 48124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP