چۆن یەکەم ساڵی هاوسەرگیریت بە سەرکەوتوویی بەسەردەبەیت؟


خەندان لایف-

ساڵی یەکەمی هاوسەرگیری بۆ هەردوولا کەمێک قورس دەبێت و پێویستیان بە راهاتن گونجاندن هەیە، چونکە لە ژیانی رابردوویان تەواو جیاوازە، لەمبارەیەوە ماڵپەڕی "تایمی" ئەلیکترۆنی چەند رێنماییەکان بۆ تازە هاوسەران دەخاتەڕوو:

1-بایەخدان بە ماڵەکەت کە تایبەتە بۆ تۆ و هاوسەرەکەت، هەوڵبدە ژیانێکی جێگیری تێدا بنیادبنێ.

2-گرنگیدان بە لایەنی رۆمانسی، هەمیشە وەک دوو خۆشەویستی نوێ رەفتار بکەن.

3-خۆگونجاندن لەگەڵ گۆرانکاریەکان، ناکرێت بە هەمانشێوەی ژیانی سینگڵی رەفتار بکەیت.

4-بایەخ بدە بە خۆت و خۆشەویستەکەت لەرووی رێکخستنی جلوبەرگ و جوانی رووخسار و پێست.

5-رێزگرتن و وەسفی هاوسەرەکەت، هاوکات دەربڕینی هەستەکانت و راوێژکردن بە یەکدی لەهەموو هەنگاوێکدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 13599 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP