چوار رێنمایی بۆ پاراستنی دەستەکانت لە چرچولۆچی


خەندان لایف-

بەشێکی زۆر لە خانمان پێستی دەستەکانیان فەرامۆش دەکەن بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا، کە دەبێتەهۆی وشکبوونەوە و نەمانی بریقە و گەشانەوەی، دواجاریش دەرکەوتنی هێڵەکانی چرچی.

بۆ ئەوەی دەستەکانت بە جوانی و گەشاوەیی بمێنێتەوە، ماڵپەڕی rotana ئەم رێنماییانە بڵاودەکاتەوە:

1-بەکارهێنانی کرێم دژی خۆر، چونکە تیشکی خۆر دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی و چرچبوونی پێست، هاوکات نەمانی بریقە.

2-بەکارهێنانی کرێمی شێدارکردنی پێستی دەستوپەنجەکانت، بەتایبەت بۆ پاراستنی لە قڵیشان.

3-پاککردنەوەی پێستەکە هاوشێوەی رووخسار، چونکە خانە مردووەکان پێویستە نوێ بێتەوە هەفتانە.

4-لەکاتی سەرمای زۆردا باشترە دەستکێش بەکاربهێنیت، چونکە کەشوهەوا کاریگەری سلبی لەسەری هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP