ئامادەکردنی شۆربای پەتاتە بە کرێم


خەندان لایف-

شۆربایەکی بەچێژە و تامێکی تایبەتی هەیە.

پێداویستییەکان:
دوو پەتاتە
کوپێک ئاو
یەک پیاز
دوو کەوچکی گەورە کەرە
دوو کەوچکی گەورە ئارد
سێ کوپ شیر
نیو کەوچکی بچوک خوێ
سەرەکەوچکێکی بچوک پێکهاتە رووەکیە وشککراوەکان
سەرەکەوچکێکی بچوک ئاڵەتی رەش
کەوچکێکی گەورە مەعدەنوس

چۆنێتی ئامادەکردنی:
پەتاتەکە خاوێن بکەرەوە و قاش قاشی بکە بە بچوکی، بیخەرە ئاوەوە، دواتر بیخەرەسەر ئاگر، بۆ ماوەی 20 خولەک.

لە مەنجەڵێکدا کەرەکە یان رۆنەکە بتوێنەرەوە و پیازەکەی تێبکە، بۆ ماوەی یەک خولەک، پاشان ئاردەکەی تێبکە، کە توند بوویەوە لەگەڵ کەرەکە شیری تێبکە و بەردەوام تێکیبدە بۆ ماوەی دوو خولەک وازیلێبهێنە.

پاشان پەتاتە و خوێ و ئاڵەت و پێکهاتەکانی تێبکە و بۆ ماوەی سێ خولەک وازیلێبهێنە، لە کۆتایدا مەعدەنوسی تێبکە و پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 4184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP