حاتم عیراقی بۆ یەکەمجار لە بەغداد


خەندان لایف-

هونەرمەندی بەناوبانگ حاتم عیراقی، بەمزووانە ئاهەنگێکی گەورە لە بەغداد سازدەکات.

لە دوای ئازادکردنی عیراق  و رووخاندنی رژێمی بەعس، بەشێکی زۆر لە هونەرمەندە عەرەبەکانی عیراق بە یەکجاری وڵاتیان بەجێهێشت و هیچ ئاهەنگێکیشیان سازنەکردووە، بەڵام لەپاش نزیکەی 17 ساڵ بۆ جاری یەکەم حاتم عیراقی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام رایدەگەیەنێت کە بەمزووانە ئاهەنگێک لە بەغداد سازدەکات.

حاتم عیراقی لەدایکبووی 1969، خەڵکی بەغدادە، خاوەنی نزیکەی 25 ئەلبوم و بەرهەم و کلیپی جیاجیایە، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و باوکی پێنج منداڵە.

 

ئه‌م بابه‌ته 14353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP